AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢١ ٠٨:٢٨

سنوورێکی گرینگی نێوان ئێران و عێراق داخرا

سنوورێکی گرینگی نێوان ئێران و عێراق داخرا

سەرچاوە عێراقییەکان باسیان لە ڕاگرتنی لەناکاوی دەروازەی سنووریی شەلەمچە و وەستانی هاتوچۆ لەم تێرمیناڵەدا کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

حکومەتی عێراق کارو چالاکی دەروازەی سنووری شەلەمچەی بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرت.

دوابەدوای ئەم بڕیارە، تێپەڕبوونی موسافیر و ئۆتۆمبێلەکان ڕاگیراوە، ژمارەیەک هاووڵاتی عێراقیش لە نزیک تێرمیناڵی سنووری گیریان خواردووە.

بەردەوامی ڕاگرتنی هاتووچۆ لە شەلەمچە نیگەرانی موسافیران و چالاکانی گواستنەوە و گەیاندنی سەر سنووری عێراق و ئێرانی زیاتر کردووە و دۆخی ئەم ناوچەیەی خستۆتە دۆخێکی نادیارەوە.

News ID 60405

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha